ناوەندی بەرپەرچدانەوەی توركیا: رادار دژی موشەكەكانی ئێران بەكارنەهێنراوە

پێش 1 هەفتە جیهان

ناوەندی بەرپەرچدانەوەی هەواڵی ناڕاست سەر بە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رەتیكردەوە سیستمی رادار لەبنكەی بەكورەجیك لە پارێزگای مەڵاتیا بۆ رێگرتن لەو موشەكانە بەكارهێنرابێت كە رۆژی 13ی ئەم مانگە لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كران.
ناوەندەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو بانگەشانەی كە لەوبارەیەوە كراون رەنگدانەوەی واقیع نین.
جەختیشی كردۆتەوە، چۆن دەكرێت زانیارییەكان لەبارەی بەكارهێنانی سیستمی رادار لەبنكەی كورەجیك لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا هاوبەش بكرێن كە هاوپەیمانی ناتۆ نین وەك ئیسرائیل، توركیا لە هەمو هەلومەرجەكانیدا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی پرسی فەڵەستین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group