بەلەمێك بە 110 كۆچبەرەوە ژێر ئاو كەوت

پێش 1 هەفتە جیهان

بەلەمێكی كۆچبەران لەكەناڵی ئینگلیزی ژێر ئاو كەوت و ژمارەیەكیان گیانیان لەدەستدا.  دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بڵاویكردۆتەوە، رۆژی سێشەممە 23-4 لەكاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لەكەناڵی ئینگلیزی پێنج كۆچبەر گیانیان لەدەستداو منداڵێك لەنێو ئەو پێنج كەسدا هەیە كە بەلەمەكەیان ژێر ئاو كەوتوە .
ئاماژەشیكردوە، پاسەوانی كەناراوەكانی فەرەنسا رایانگەیاندوە، قوربانییەكان هەوڵیانداوە بە بەلەمێكەوە بگەنە بەریتانیا كە 110 كەسی هەڵگرتوە.
بەپێی زانیارییەكانی دەزگاكەش: بەهۆی جوڵەی سەرنشینانی بەلەمەكە كە قەرەباڵغ بوە، سێ پیاو و ژنێك و منداڵێك گیانیان لەدەستداوەو بەلەمەكەیان ژێر ئاو كەوتوە، بەپێی بەدواداچونەكانیشیان ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەكراون و چەندین ئۆپراسیۆن بۆ گەڕان و رزگاركردنیان دەستپێكردوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group