پێش شەڕی غەزە پێنج یەكەی سەربازی ئیسرائیل پێشێلكاری گەورەی ئەنجامداوە

پێش 2 هەفتە جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، بەرلەوەی شەڕی غەزە دەستیپێبكات، پێنج یەكەی سەربازی ئیسرائیل پێشێلكاری گەورەی مافەكانی مرۆڤیان ئەنجامداوە.
ڤێدانت پاتێل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی:  بەر لە دەستپێكردنی شەڕی سەر كەرتی غەزە، پێنج یەكەی سەربازیی ئیسرائیل پێشێلكاری گەورەی مافەكانی مرۆڤیان ئەنجامداوە، یەكە سەربازییەكانی ئیسرائیل بەشێوەیەكی كاریگەر مامەڵەیان لەگەڵ پێشێلكارییەكاندا كردوە هەمو روداوەكان پێش ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردو رویانداوەو هیچیان لە كەرتی غەزە رویان نەداوە.
باسی لەوەشكرد كە چارەسەركردنی پێشێلكارییەكان هاوتایە لەگەڵ ئەوەی ئەمریكا چاوەڕان دەكات كە هاوبەشەكانی ئەنجامی بدەن، ئێمە بەردەوامین لە گفتوگۆ و راوێژكردن لەگەڵ حكومەتی ئیسرائیل، چونكە زانیاری زیاتری لەبارەی ئەو پێنج یەكە سەربازییەی پێشكەش كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group