سەرژمێری گشتی دانیشتوان بە ئەزمونی لە پارێزگاكانی عیراق دەستپێدەكات

پێش 2 هەفتە عێراق
نەوا-
لە رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، وەزارەتی پلاندانانی عیراق بەشێوەیەكی ئەزمونی دەستدەكات بە سەرژمێری دانیشتوان لەچەند ناوچەیەكی بەغدا.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی پلاندانانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانانی عیراق سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی كردوە سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لەعیراق.
هەروەها هاتوە كە لە كۆبونەوەكەدا ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر خراونەتەڕو و ئامادەكارییەكانی دەستەی ئامارو رێكخەری زانیارییە جوگرافیەكانیش بۆ جێبەجێكردنی سەرژمێری گشتی گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە كە بڕیارە بەشێوەیەكی ئەزمونی لە رۆژی 20-5 دەستپێبكات لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق.
لەكۆبونەوەكەدا وەزیری پلاندانان تەئكیدی كردۆتەوە، ئەو هەنگاوە گرنگە بۆ سەرخستنی سەرژمێریی و پێویستە پابەندی كات و وادەی دەستپێكردنی پلانی كاربن و چاویان لەسەر پرۆسەی راهێنراوانی سەرژمێرییەكە بێت.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە زیا عەواد سەرۆكی دەستەی ئامار رایگەیاندوە، 600 ئامادەكراو ئێستا لەخولی راهێناندان و رۆژانی 7 و 8-5  بەشێوەیەكی مەیدانی لە دوو ناوچەی شاری بەغدا دەست بە پرۆسەكە دەكەن بەشێوەیەكی ئەزمونی.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group