شارەزایەكی كەشناسی باس لە دەستپێكردنەوەی شەپۆلی نوێی بارانبارین دەكات
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئاراس جەبار شارەزا لە بواری كەشناسی رایگەیاند، لە سبەینێ یەكشەممە 29ی مانگ، لە ئەنجامی كاریگەری سەرەتایی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست بۆ سەر ناوچەكە ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە كاتەكانی نیوەرۆوە بارانی مامناوەند و پچر پچر لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای دهۆك و نەینەواوە دەستپێدەكات.
دەشڵێت، بۆ كاتەكانی ئێوارە و شەو بارانبارینەكە ناوچەكانی سنووری پارێزگای كەركووك و سلێمانی و هەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین و سۆران دەگرێتەوە، پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە، بای باشووری رۆژهەڵاتیش كاتەكانی ئێوارە و شەو چالاك دەبێت.