فابریزیۆ رۆمانۆ: هیچ هیوایەك بۆ گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە نییە

11/10/2023 وەرزش

نەوا - 
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی دیاری ئیتاڵی رەتیدەكاتەوە، بەهیچ شێوەیەك لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی جارێكی دیكە بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.
ئەو رۆژنامەنوسە كە تایبەتمەندە بە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان نوسیویەتی، ئەو قسانەی لەسەر هەڵوێستی میسی و گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە دەكرێت، هیچ بنەمایەكی راستییان نییە.
وتوشیەتی، بەهیچ شێوەیەك هیوا نەماوە بۆ گەڕانەوەی یاریزانە ئەرجەنتینییەكە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە، ئەوەش سەرەڕای ئەو بارودۆخەی لە ئەمریكا پێیدا تێپەڕ دەبێت و یانەكەی "ئینتەرمیامی" دەرفەتی سەركەوتنی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامەنوسە، ئەگەر مێسی یانە ئەمریكییەكە بەجێبهێڵێت، ئەوا نزیكترین شوێن رووی تێبكات خولی سعودییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group