گواردیۆلا ستایشی هالاند دەكات

29/11/2023 وەرزش

نەوا-
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ستایشی ئێرلینگ هالاند یاریزانی یانەكەی كرد دوای ئەوەی ژمارەیەكی پێوانەیی بۆ ریكۆردەكانی زیاد كرد.
ماڵپەڕی سكای نیوز بڵاویكردەوە، گۆڵەكەی  ئێرلینگ هالاند یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی لەخولەكی 54 بوە خێراترین یاریزانە كە 40 گۆڵی چامپیۆنزلیگ تۆمار بكات و بەو گۆڵەش بەئەنجامی 3-2 لەیانەی لاپزیگی بردەوەو پلەی یەكەمی كۆمەڵەی حەوتەمی بۆ یانەكەی مسۆگەر كرد كە  لەلایەن گواردیۆلای راهێنەری یانەكەیەوە ستایش كرا، لە چەند رۆژی رابردوشدا هالاند بوە خێراترین یاریزان كە 50 گۆڵی لەخولی نایابی ئینگلیزی تۆمار كردوە.
باس لەوەشكراوە، كاتێك گواردیۆلا لەلایەن رۆژنامەنوسانەوە داوای لێكرا لێدوان لەسەر دەستكەوتەكەی هالاند بدات وتی: ئەمڕۆ سەركەوتنمان بەدەستهێنا، هالاند ژمارەیەكی پێوانەیی تری تۆمار كردوە ئەو یاریزانێكی نایاب و ناوازەیە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group