كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریكۆردێكی نوێی تۆمار كرد

10/12/2023 وەرزش

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بویە یەكەم یاریزان لە مێژوی تۆپی پێدا كە یەك هەزارو 200 یاری ئاست بەرزی بۆ یانەكان و هەڵبژاردەكان ئەنجامداوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە ماڵپەڕە وەرزشیە جیهانیەكان بڵاویانكردۆتەوە، جگە لەكریستیانۆ رۆناڵدۆ، تەنها 3 گۆڵپارێز  توانیویانە زیاتر لە 1200 یاری ئاست بەرز ئەنجامبدەن ئەوانیش رۆجێریۆ سێنی یە 1225 یاری، پیتەر شیلتۆن بە 1217و فابیۆ  پێرێرا داسیلڤای بەرازیلیە كە بە 1200 یاری لەئاستی باڵادایەو دوایین یاریشی بەرامبەر بە یانەی گریمیۆ بوە.
هەر بەگوێرەی هەواڵەكان، لەناو یاریزانەكانی دەرەوەی یاریگادا هیچ كەسێك جگە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ نەگەیشتوەتە سەرو 1100 یاری.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group