كلاسیكۆی ئەمشەو لە ریازی پایتەختی سعودییە

14/01/2024 وەرزش

نەوا-
ئەمشەو جارێكی دیكەی كلاسیكۆی نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە چاوی هاندەران و سەرنجی هەمو جیهان بۆ خۆی رادەكێشێت، بەڵام ئەمجارە بۆ ئیسپانیا نا، بەڵكو بۆ ریازی پایتەختی سعودیە كە  یاری كلاسیكۆی ئەمشەو لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت، كلاسیكۆیەك كە تێیدا پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا یەكلادەكرێتەوە.
بەرشەلۆنە خاوەنی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتییەكەیە، 14 نازناوەكەی بردۆەتەوە و وەرزی رابردوش دوایین جاری بوە، ئەمشەویش دەیەوێت بەبردنەوەی نازناوێكی دیكە پارێزگاری لە دەستكەوتەكەی بكات و هەنگاوێكی دیكە لە ركابەرە هەمیشەییەكەی دوربكەوێتەوە  .
كلاسیكۆی ئەمشەو یەكلاكەرەوەیە، بارسێلۆنا نازناوەكانی دەگەیێنێتە 15 نازناو و زیاتر دوردەكەوێتەوە، یان ریاڵ مەدرید جیاوازیی نێوانیان بۆ تەنیا یەك نازناو كەمدەكاتەوە و دوەم كلاسیكۆی لەسەریەك لە ركابەرەكەی دەباتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group