بێنزیما سكاڵای یاسایی دژی وەزیری ناوخۆی فەرەنسا تۆماركرد

18/01/2024 وەرزش

نەوا-
كەریم بێنزیما لەرێگەی  لێدوانێكییەوە هاوسۆزی خۆی بۆ فەلەستیینەكانی غەزە دەردەبڕێت، لە بەرامبەریشدا وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رەخنەی لێدەگیرێت و بە پشتیوانی بۆ ئیخوان موسلیمین تۆمەتباری دەكات.
پارێزەرەكەی بێنزیما لە وەڵامی ئەو تۆمەتەدا دەڵێت، ئەو لێدوانانە زیان بە شەرەف و ناوبانگی كەریم بێنزیما دەگەیەنێت، هەر بۆیە سكاڵاكەی دژ بە وەزیری ناوخۆی فەرەنسا پێشكەش بە دادگا كراوە كە تاقە دادگای فەرەنسایە، بۆی هەیە دادگایی ئەندامانی حكومەت بكات، ئەگەر بێت و لە كاتی كاركردنیدا تاوانیان ئەنجامدابێت یان تۆمەتیان روبەڕو بكرێتەوە.
كەریم بێنزیما ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بە رەچەڵەك جەزائیریە و لە ئێستادا یاریزانی یانەی ئیتیحادی سعودیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group