ترامپ كالەیەكی زێڕینی وەرزشی بەناوی خۆیەوە خستە بازاڕەوە

18/02/2024 وەرزش

نەوا-
لە بۆنەیەكدا لە ویلایەتی فیلادلفیا، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكا كالەی زێڕینی بریقەداری تایبەت بە خۆی وەك ماركەیەك ناساندو خستیە بازاڕەوە.
ماڵپەڕی جەزیرە بڵاویكردۆتەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكاو كاندیدی كۆمارییەكان لە بۆنەیەكدا لە ویلایەتی فیلادلفیا كالەیەكی زێڕینی ناساند كە براندێكی تایبەت بەخۆیەتی و ناوی (ترامپ)ە، ئەوەش دوابەدوای ئەوە دێت دادوەرێك بڕیاریدا نزیكەی 355 ملیۆن دۆلار سزای دارایی بدات بەهۆی ساختەكردن لە كۆكردنەوەی سامانەكەیدا.
لە بۆنەكەدا ترامپ پێشانگاكەی بە گەورەترین پێشانگای كالەی وەرزشی لەسەر زەوی ناوزەد كرد كە تێیدا یەكەم كالەی ماركەی (ترامپ)ـەو زێڕینی بریقەدارە كە ئاڵای ئەمریكی لەسەر پشتی و پیتی  Tئینگلیزی لە پێشەوەیەتی و نرخی 399 دۆلارە.
راگەیاندنی ئەم مارەكەیە رۆژێك دوای ئەوە دێت كە دادوەرێك لە نیویۆرك فەرمانی كرد كە ترامپ و كۆمپانیاكەی 354.9 ملیۆن دۆلار وەك سزا بدەن بەهۆی ئەوەی بەساختە زیادەڕۆیی لە سەروەت و سامانەكەیدا كردوە كە مەبەستی فێڵكردن بوە ئەمەش بە تاوانی دارایی دادەنرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group