وەزارەتی پەروەردە: هەر كەسێك خوێندكاران فریوبدات روبەڕوی یاسای دەكەینەوە

پێش 2 هەفتە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،  ئەو تۆمەتبارانەی قوتابیان و خوێندكاران فریودەدەن روبەڕوی یاساییان دەكەینەوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لەچوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ بەڕێوەچونی تاقیكردنەوەی نیشتمانی و تاقیكردنەوە گشتییەكان، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەكانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەكات بۆ روبەڕوكردنەوەی هەمو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندكاران فریوبدەن.
وەزارەتی پەروەردە وێنەی پەیجێكی ئینستاگرامی بڵاوكردۆتەوە كە بانگەشەی بۆ ئامێری قۆپیەكردن كردوەو باسی لەوەكردوە، داوای یاساییان لەسەر تۆماركردوە لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە لەسەر سكاڵای وەزارەتمان دەستگیر كراون، بۆیە داوا لە قوتابیان و خوێندكاران دەكەین بەهەمو جۆرێك دوربن لە فریودان، هەروەها هەر كەسێكیش ئەو كارانە بكات هاوشێوەی ساڵانی رابردو بەتایبەت ساڵی پار روبەڕوی یاسای دەكەنەوە تەنانەت پاش تەواوبونی پرۆسەی تاقیكردنەوەكانیش بێت. 

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group