ئەردۆغان و هەنیە لە ئیستانبوڵ كۆبونەوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
سەرۆك كۆماری توركیاو سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەمماس كۆبونەوە.
ئاژانسەكانی توركیا لەبارەی كۆبونەوەكەوە بڵاویانكردۆتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاو ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەمماس لە ئیستانبوڵ كۆبونەتەوەو گفتوگۆیان كردوە سەبارەت بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی فەڵەستین لە پێشیانەوە غەزە.
ئاماژەیانكردوە، ئەردۆغان و حەمماس پێویستی گەرەنتیكردنی هاوكارییە مرۆییەكانیان بە پێویست زانیوە بۆ غەزە بەبێ دابڕن، هەروەها باسیان لەو پرۆسانە كردوە كە پەیوەندیان بە ئاشتیەكی دادپەروەرانەوە هەیە لە ناوچەكەدا.
 هەر لە كۆبونەوەكەدا ئەردۆغان تەئكیدی كردۆتەوە كە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن تاكو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگادار بكەنەوە لەو ستەمەی كە لە فەڵەستینیەكان دەكرێت و وتویەتی، رۆژێك دێت كە ئیسرائیل باجی ئەو ستەمانە دەدات كە دەرهەق بە فەڵەستنیەكان كردونی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group