لەمساڵدا زیاتر لە 400 كەس لەدەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بون

پێش 1 هەفتە جیهان

قوبرس لەسەرەتای ساڵی 2024ـەوە 3 هەزار كۆچبەری دیپۆرت كردوەتەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بڵاویكردۆتەوە، قوبرس لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 3 هەزارو 337 كۆچبەری گەڕاندۆتەوە بۆ وڵاتی رەسەنی خۆیان  كە جیاوازی زیاتر لە هەزار كۆچبەرە لەهەمان ماوەی ساڵی رابردودا.
ئاماژەشیكردوە، زۆربەی ئەو كۆچبەرانەی دیپۆرتكراونەتەوە خەڵكی وڵاتانی ئەفریقان و لە زۆربەی حاڵەتەكاندا گەڕانەوەیان بە ئارەزوی خۆیان هەڵبژاردوەو هەندێكی دیكەش بە زۆرە ملێ نێردراونەتەوە.
هەر بەپێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە: هاتوچۆی كۆچبەران لەڕێگە دەریاییەكانەوە بۆ قوبرس زیادیكردوە، لەسەرەتای مانگی نیسانەوە زیاتر لە هەزار كەس لە لوبنانەوە چونەتە ئەو وڵاتەو لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا زیاتر لە دوو هەزار كۆچبەر تۆماركراون، هەر لەمساڵیشدا 476 كەس لەدەریای ناوەڕاستدا بێسەروشوێن بون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group