ئۆكرانیا 15 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی روسیا دەخاتە خوارەوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
روسیا بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان و موشەكی بالستی هێرشی كردە سەر كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا.
فەرماندەیی هێزەكانی ئاسمانی ئۆكرانیا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، روسیا بە دوو موشەكی بالستی و 16 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردوەتە سەر خاكی ئۆكرانیا.
باس لەوەشكراوە، لەلایەن هێزەكانی ئاسمانیەوە 15 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەناوچەكانی كیێڤ خراونەتە خوارەوە.
لەوبارەیەشەوە سێرگی پۆپكۆ سەرۆكی فەرمانگەی سەربازیی كیێڤ بڵاویكردۆتەوە، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لە روسیاوە رەوانەی كیێڤ كراون و لەلایەن هێزەكانی بەرگریی ئاسمانیەوە تەواوی ئامانجەكانیان لەو ناوبراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group