بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات

پێش 2 هەفتە
نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری لە كۆبونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەردانی بەغدا دەكات. 
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە سایتی فەرمی پارتی راگەیاندوە، بەمنزیكانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری لە كۆبونەوەیەكی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەردانی بەغدا دەكات.
وتوشیەتی: لە كۆبونەوەكەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا چەند پرسێك تاوتوێ دەكرێن، لەنێویشیاندا بەشداریی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان لەهەڵبژاردنی پەرلەماندا. سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە هەمو توانایەكییەوە كار بۆ بەشداریی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دەكات.
دڵشاد شەهاب ئاماژەشیكردوە، بەشداریی پێكهاتەكان لە پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان، بەشدارییەكی كاریگەرو كارایەو تابلۆیەكی جوانی هەرێمی كوردستانە، بۆیە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە هەمو توانایەكییەوە هەوڵی پاراستنی ئەو تابلۆیە دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group