نرخی كارەبای ستییەكان بۆ مانگی 4 دیاریكرا

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی كارەبای ستییەكانی بۆ مانگی 4 دیاریكرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبون كۆبونەوەیەكی سازكردو تیایدا نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان دیاریكرد.
ئاماژەشیكردوە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕو ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەكان ئامادەكراوە، نرخی كیلۆوات ئاوەرێك كارەبای موەلیدەی ستییەكان بۆ ئەم مانگە بریتیە لە 252 دینار.
راشیگەیاندوە، پێویستە سەرجەم ستییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەكەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group