باڵیۆزخانەی عیراق لە سوریا: بڕیاری دیپۆرتكردنەوەی كرێكاری سوریی نەدراوە

پێش 2 هەفتە عێراق

هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عیراق لە سوریا رەتیكردەوە بڕیار درابێت بە دیپۆرتكردنەوەی كرێكاری سوریی.
یاسین حجێمی هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عیراق لە سوریا رایگەیاندوە، ئەو كۆچبەرانەی لەناو خاكی عیراقدا هەن رەگەزنامەی جیاوازیان هەیە وەك وڵاتانی عەرەبی و ئاسیایی و ئەفریقیی، ئەوانە بەپێچەوانەی یاساوە چونەتە ناو عیراقەوە.
رونیشیكردۆتەوە، كێشەكە پەیوەندیدارە بە سەرپێچیكردن لە یاسای نشینگە، چونكە ئەوانە چونەتە ناو شارەكانی عیراقەوە بەبێ وەرگرتنی ڤیزاو وەرگرتنی رەزامەندی پێشوەختە یاخود سنوری مانەوەیان بەپێی مۆڵەتی نشینگە تێپەڕاندوە نوێیان نەكردۆتەوە، چونكە وادیەكی دیاریكراو هەیە بۆ مانەوەو قەدەغەیە سنورەكەی تێپەڕێت.
حجێمی وتوشیەتی: هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ راگواستنی كرێكارانی سوریاو ئەو بابەتەش پەیوەندی بە رێكخستنی نشینگەی بیانیەوە هەیە لە عیراقدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group