نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق دەكات

پێش 2 هەفتە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق كۆبوەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، نێچیرڤان بارزانی و فائق زێدان لە كۆبونەوەیەكدا دەربارەی پرۆسەی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی دۆخی عیراق بەگشتی، هەوڵەكان و گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستور بیروڕیان گۆڕیوەتەوە.
ئاماژەش كراوە، هەردوولا باسیان لە گرنگی هاریكاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان دەسەڵاتی دادوەری لەعیراق و هەرێمی كوردستان كردوە بەسود وەرگرتنی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بواری دادوەریی هەرێمی كوردستان لە دەرفەت و تواناكانی دەسەڵاتی دادوەریی عیراق و جەختیان لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی سیاسیی وڵات كردۆتەوە.
راشگەیەنراوە كە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی بۆ هەوڵەكان و رۆڵی ئەرێنی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە چارەسەركردنی كێشەكانی وڵاتدا دەربڕیوەو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group