محەمەد بن راشد: بە تێچوی 35 ملیار دۆلار گەورەترین فڕۆكەخانەی جیهان دروست دەكەین

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
پلانەكانی دروستكردنی فڕۆكەخانەی ئەلمەكتوم جێبەجێدەكرێت كە پێنج هێندەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی ئێستا گەورەیە. 
شێخ محەمەد بن راشد سەرۆكوەزیرانی ئیمارات لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، دیزاینەكانی تێرمیناڵە نوێیەكانی سەرنشین لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەلمەكتوم پەسەندكراوەو دەستمان بە دروستكردنی باڵەخانەكەی كردوە بە تێچوی 128 ملیار درهەم وەك بەشێك لە ستراتیژی كۆمپانیای فڕۆكەوانی دوبەی، فڕۆكەخانە نوێیەكەی دوبەی 400 دەروازەی فڕۆكە لەخۆدەگرێت و پێنج رێڕەوی فڕینی هاوتەریبی تێدا دەبێت، بۆ یەكەمجاریش لە كەرتی فڕۆكەوانیدا تەكنەلۆژیای نوێ بەكاردەهێنرێت.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەلمەكتوم گەورەترین توانای جیهانیی دەبێت كە ساڵانە پێشوازی لە 260 ملیۆن سەرنشین دەكات، قەبارەی فڕۆكەخانەكە پێنج هێندەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی ئێستا دەبێت، لە ساڵانی داهاتودا سەرجەم كارەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی بۆ فڕۆكەخانە نوێیەكە دەگوازرێنەوە.
شێخ محەمەد بن راشد باس لەوەشدەكات، ئێمە پڕۆژەیەكی نوێ بۆ نەوەكانی داهاتو بنیات دەنێین، گەشەپێدانی بەردەوام و سەقامگیر بۆ منداڵەكانمان و نەوەكانی داهاتو مسۆگەر دەكەین، دوبەی دەبێتە فڕۆكەخانەی جیهان و  ناوەندی شارستانی و ناوەندی نوێی جیهانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group