پیسبونی ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان چارەسەر دەكرێت

پێش 2 هەفتە

لەشاری سلێمانی كۆبونەوەیەك بەمەبەستی چارەسەركردنی پیسبونی ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان بەڕێوەچو.
پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا، بەئامادەبونی بەڕێوەبەرە گشتیەكانی ئاوو ئاوەڕۆو پلانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارو سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە، سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە چارەسەركردنی پیسبونی ئاوی دەریاچەی دەربەندیخانی كردوە.
راشگەیەنراوە كە لەسەر داوای پارێزگای سلێمانی و فەرمانگا پەیوەندیدارەكان و بەپشتیوانی وەزارەتی شارەوانی، دوای ئەوەی داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كرابو، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردران بۆ دیاریكردنی چارەسەرە كورتخایەن و درێژخایەنەكانی ئەم گرفتە ژینگەیی و ژیارییە گەورەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group