كاریگەریی ئەو گازانەی لەئامێرەكانی ساردكەرەوە دەردەچێت روندەكرێتەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
لە دیوانی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە سیمینارێك لەبارەی گازەكانی هایدرۆ فلۆرۆ كاربۆن بەڕێوەدەچێت.
لە راگەیەنراوێكدا دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بڵاویكردۆتەوە، لەدیوانی دەستەی ژینگە سیمینارێكی تایبەت بە گازەكانی هایدرۆ فلۆرۆ كاربۆن بەڕێوەچوە، سیمینارەكە بۆ ئەو گازانەیە كەوا لە ئامێرەكانی فێنككەرەوەو ساردكەرەوەو بەفرگرەكاندا هەن و كاریگەری دروست دەكەن لەسەر چینی ئۆزۆن و گۆڕانی كەشوهەوا، نوێنەری زۆرێك لەوەزارەت و دەستەكان تیایدا بەشداربون.
راشگەیەنراوە لەو سیمینارەدا ئەحمەد محەمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی گۆڕانی كەشوهەوا بەوردی باسی زیانەكانی ئەو گازانەو جێگرەوەكانی كردوەو فۆڕمی تایبەت بەم بابەتەی بۆ ئامادەبوان شیكردۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group