شارەوانی سلێمانی: فڕێدانی خۆڵ و خاشاك ئەركی ئێمەیە

پێش 2 هەفتە
نەوا-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، گواستنەوەو فڕێدانی خۆڵ و خاشاك ئەركی شارەوانیە.
لە ئاگادارینامەیەكدا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، سەرجەم هاوڵاتیان  بەگشتی و چێشخانەو هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەكان و سەرجەم دوكاندارەكان دەبێت ئاگاداربن كە گواستنەوەو فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی هەمو شوێنێكی ناو سنوری ماستەرپلانی شاری سلێمانی ئەركی شارەوانیە جگە لەو كۆمەڵگە نیشتەجێیانەی كە های كۆستن لەگەڵ هەندێك شوێنی دیاریكراو.
ئاماژەشیكردوە، تاكە لایەن كە مافی وەرگرتنی پارەی كرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی هەیە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بەشی داهاتی شارەوانیەو هیچ كۆمپانیاو لایەنێك مافی كۆكردنەوەی ئەو داهاتەی نیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group