نەتەوە یەكگرتوەكان هۆشداریدا كە بڕێكی زۆر بۆمبی نەتەقیو لە غەزە هەن

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا-
نەتەوە یەكگرتوەكان هۆشداریدا كە غەزە بە مەترسیدارترین قۆناغدا تێدەپەڕێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر بۆمبی نەتەقیو لە غەزە هەن.
مۆنگۆ بیرچ بەڕێوەبەری پرۆگرامی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری مین لە فەڵەستین رایگەیاندوە، لەئێستادا بڕێكی زۆر بۆمبی نەتەقیو لە غەزە هەن ئەگەری هەیە زۆربەی ئەو بۆمبانە لەكاتی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ باكوری غەزە بتەقنەوە، چونكە ئاوارەكان زانیارییان لەبارەی شوێنی بۆمبی نەتەقیو نیە.
جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە راهێنان بۆ پوچەڵكردنەوەی بۆمبە نەتەقیوانە لە غەزە بكرێت، هەركات ئاوارەكان گەڕانەوە باكوری كەرتی غەزە.
لای خۆشیەوە جان پیێر لاكرۆكس بریكاری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پرۆسەی ئاشتی رایگەیاندوە، پاڵپشتی لە كارەكانی تیمەكانی كاروباری مینی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان دەكەن چونكە ئەوان هەڵسەنگاندن بۆ مەترسییەكان دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group