عیراق پەرە بە كێڵگە غازییەكانی دەدات

پێش 2 هەفتە عێراق

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەرهەمهێنان لە كێڵگەیەكی غاز زیاد بكات و ئاستی بەهەمهێنانی لە وڵاتدا بەرزبكاتەوە.
موزهر كرەوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق پابەندە بەو بەڵێنانەی كە پێشتر داویەتی، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاریداوە بە واژۆكردنی گرێبەستێك بۆ كێڵگەی غازی خۆرهەڵاتی دیالە لەگەڵ كۆمپانیاكانی جیرای چینی و پترۆ عیراقی، پێشتر بەڵێنی دابو كێشەكانی ئەو كێلگەیە چارەسەر بكات و وەبەرهێنانی تیایدا زیاد بكات بەشێوەیەك یەدەگی غاز تیایدا بگەیەنێتە ئاستی یەكەم لە هەمو عیراقدا.
كروەی وتوشیەتی: لە قۆناغی یەكەمدا كێلگەكە پێداویستی ناوخۆیی پڕدەكاتەوە بۆ بەكارهێنان لە وێستگەی غازیی مەنسوریە كە بڕی بەهەمهێنانی كارەبا بەرزەدەكاتەوە بۆ 700 میگاوات و داواتر 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group