ئامادەكاری دەكرێت بۆئەوەی گەشتی ئاسمانی لەگەڵ دیاربەكر دەستپێبكاتەوە

پێش 1 هەفتە

نەوا-
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاندوە، ئامادەكاری تەواویان كردوە بۆئەوەی گەشتەكانیان لەگەڵ دیاربەكر دوبارە دەستپێبكەنەوە.
ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە،  پێشتر ماوەیەك گەشتی ئاسمانی لەنێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو دیاربەكر هەبو دواتر راگیراو ئێستا دەیانەوێت دوبارە گەشتەكان لەنێوان هەرێمی كوردستان و دیاربەكر دەستپێبكەنەوەو ئامادەن بۆئەوەی دوبارە گەشتە ئاسمانیەكان دەستپێبكەنەوە.
راشیگەیاندوە، بەرەو وەرزی هاوین دەچین و بەردەوام گەشتەكانمان لە زیادبوندان ئێستا رۆژانە نزیكەی 75 گەشتی ئاسمانیمان لەگەڵ وڵاتان هەیەو بگەینە وەرزی هاوین گەشتەكانمان زیاتر دەبن، بەڵام چەند لە وەرزی هاوین نزیك بینەوە ژمارەی گەشتەكانیش زیاد دەبن، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە ئامادەكاری تەواو دەكەین و ئامانجی ئێمەیە گەشتەكان زیاد بكرێن لەگەڵ وڵاتاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group