نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆكایەتی شاندێك سەردانی تاران دەكات

پێش 1 هەفتە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێك سەردانی تارانی پاتەختی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بانگهێشتێكی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران و بە یاوەریی شاندێك كە لە جێگرانی سەرۆك و وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان پێكدێت، سەردانی تاران دەكات.
ئاماژەشیكردوە، لەمیانی سەردانەكەیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كۆدەبێتەوەو دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان و هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان، هەروەها دەربارەی پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی گفتوگۆ دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group