هەنیە: دەمانەوێت لەگەڵ ئیسرائیل رێكبكەوین

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
سەۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەمماس رایگەیاند، بزوتنەوەكەیان سورە لەسەر گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتگیر تا كۆتایی بە شەڕ لە كەرتی غەزە بێت.
ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەمماس رایگەیاندوە، تائێستا سورن لەسەر ئەوەی رێككەوتنێكی گشتگیر بكەن بۆئەوەی شەڕ لە غەزە كۆتایی بێت، بەڵام بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كاردەكات بۆ لەباربردنی ئەو هەوڵانەی لەوبارەیەوە دراون.
هەنیە وتوشیەتی: جیهان بارمتەی حكومەتێكی توندڕەوە كە كێشەی سیاسی زۆری هەیەو تاوانی جەنگی لە غەزە ئەنجامداوە، نەتانیاهۆی سەرۆكیشیان بەردەوام پاساوی دوژمنكارانە دەهێنێتەوەو بازنەی ناكۆكییەكان فراوانتر دەكات، ئەو هەوڵانەش لەبار دەبات كە لەپێناو هێنانەكایەی راگرتنی شەر دراون لەرێگەی نێوەندگیرو لایەنە جیاوازەكانەوە.
هەنیە وتوشیەتی، ئەمریكا كە بۆتە بەرگێكی پارێزەر بۆ ئەو داگیركاریەی ئیسرائیل، پێویستە رایبگرێت نەك بە چەكی وێرانكارو كۆمەڵكوژ پڕچەكی بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group