ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەری هەولێر زیاتر لە 370 دوكانی سوتاندوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
قائیمقامی هەولێر ئاشكرای كرد لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگرەكەی شەوی رابردوی بازاڕی قەیسەری، زیاتر لە 370 دوكان بەتەواوی سوتاون.
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر نزیكەی چوار هەزار دوكان هەن، بەڵام بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان شەوی رابردو 5-5 زیاتر لە 372 دوكان بەتەواوی سوتاون كە دەكاتە رێژەی 10%ی بازاڕەكە، هەروەها تاوەكو ئێستا هۆكاری دروستبونی ئاگرەكەش دیارنییە.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، ئاگرەكەی دوێنێ شەو كۆنترۆڵ كراوەو هەر ئەوكاتە لیژنەیەكی لیكۆلینەوەیان پێك هێناوە بۆ دیاریكردنی زیانەكانی ئاگرەكەو هۆكارەكەی، لیژنەكە دواتر هۆكاری رودانی ئاگرەكە رادەگەیەنێت.
هاوكات ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر باسی لەوەكردوە، لە كاتی كوژاندنەوەی ئاگرەكە چەند بریندارێك هەبون بەڵام خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان لەروداوەكە نەبوە، دواتریش لەلایەن هێزەكانی بەرگری شارستانی و هێزە ئەمنیەكانەوو ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group