نێچیرڤان بارزانی لە تاران: ئێمە رۆژی هەڵبژاردنمان نەگۆڕیوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێت كە لە كۆبونەوەكانی ئێراندا باسیان لە هەڵبژاردنی هەرێَم نەكردوەو سەبارەت بەم بابەتەش وتویەتی: رۆژی هەڵبژاردنمان نەگۆڕیوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە تاران رایگەیاند، سەردانەكەمان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران سەرەتایەكی نوێ لە پەیوەندییەكانمان دەستپێدەكاتەوە، پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئێران زۆر گرنگ و مێژویین و خاڵی هاوبەش لە نێونماندا هەیە كە بەیەكەوە دەمانبەستێتەوە، هەرێم خوازیاری باشترین پەیوەنیدییە لەگەڵ وڵاتی ئێرانداو لە سەردانەكەماندا هەوڵ دەدەین و ئیرادەیەكی جدی دەبینین كە كێشەكانی نێوانمان چارەسەر بكەین.
باسی لەوەشكردوە، لە كۆبونەوەكانماندا لە ئێران باسمان لە هەڵبژاردنی هەرێَمی كوردستان نەكردوە، تەنها پرسار لەبارەی وادەی هەڵبژاردنەوە كراوەو سەبارەت بەم بابەتەش ئێمە رۆژی هەڵبژاردنمان نەگۆڕیوە، دەبێت هەڵبژاردنێك بكرێت هەمو لایەنەكان لەسەری رێكبكەون و نەبێتە هۆی لێكترازانی زیاتری هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی عیراقیشدا هەوڵمان داوە و هاودەنگین لەسەر ئەوەی كە نابێت شتێك بكرێت هەرێم پەرتەوازە ببێت. 
ئاماژەی بەوەشدا، نابێت هەرێمی كوردستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناكرێت هێزێكی چەكدار بە هەر ناوێك لە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە بچێتە ناو خاكی ئێرانەوەو چالاكیی سەربازی ئەنجام بدات، هیچ وڵاتێك ئەمە قبوڵ ناكات. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group