بایراكتار: بەشداری لەئاسایشی وزەی هەرێمیی و جیهانیشدا دەكەین

58 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاڵپارسڵان بایراكتار وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا ئاماژەی بەوەكرد، پێشبینی دەكەن تاساڵی 2040 نزیكەی 300 ملیار دۆلار وەبەرهێنان بۆ گۆڕینی كەرتی وزەی توركیا ئەنجام بدرێت.
راشیگەیاندوە، جیهان لەكاتێكدا هەوڵدەدات دەردانی غازەكان كەمبكاتەوە بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجەكانی ئاوهەوا، هاوكات هەوڵی دەستەبەركردنی گەشەی ئابوریی و ئاسایشی وزەش دەدات، ئاسایشی وزە پرسێكی ئاسایشی نیشتمانییەو خۆیان لە ناوەڕاستی زریانێكی تەواودا دەبیننەوە دەبێت رێگایەك بۆ دەربازبون لەم دۆخە بدۆزنەوە.
وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا باسیلەوەشكردوە، وەك توركیا نەك تەنها ژێرخانی وزەی خۆیان بەهێز دەكەن، بەڵكو بەشداری لەئاسایشی وزەی هەرێمیی و جیهانیشدا دەكەن و پێداگرن لەوەی رۆڵێكی كارا لەم گۆڕانكارییەدا بگێڕن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group