نوسراوەكەی تەیف سامی دوو بابەتی بۆ هەرێم و فەرمانبەران یەكلایی كردەوە

پێش 2 هەفتە عێراق

وەزیری دارایی عیراق تەنها سێ بانكی دەستنیشانكردوە بۆئەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی لێوە دابەش بكرێت.
لە نوسراوێكدا كە رۆژی 7-4 دەرچوەو واژۆی تەیف سامی وەزیری دارایی عیراقی لەسەرەو ئاڕاستەی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستانی كردوە، تیایدا داوایكردوە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی پێویستە موچەی فەرمانبەران بە نیشتمانی بكرێت ئەو فەرمانە داوا دەكات پەلە بكەن لە ناردنی زانیارییەكانی فەرمانبەران تا موچەكانیان لە بانكە فیدراڵیەكان بەنیشتمانی بكرێت بەپێی خواستی فەرمانبەر خۆی كە یەكێك بێت لەم بانكانە، بانكی بازرگانی عیراقی و بانكەكانی رافیدەین و رەشید.
وەزارەتی دارایی عیراق داواشیكردوە تەنها 6 زانیاری فەرمانبەرانیان بۆ رەوانە بكەن لە ناوی چواریی و لە دایكبون و ناوی دایك و ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشان و ژمارەی فەرمانبەریی.
راشیگەیاندوە، لەسەر ئەو زانیاریانە هەژماری بانكی دەكرێتەوەو مانگانە بانكەكە موچەی بۆ دەخاتە سەر هەژمارەكەی و لەرێگەی تەلەفۆنەكەیەوە ئاگادار دەكرێتەوە لە لقی ئەو بانكەی هەڵیبژاردوە موچەكەی وەربگرێت.
لەو نوسراوەی وەزارەتی داراییدا دوو بابەت بۆ هەرێمی كوردستان و فەرمانبەران یەكلایی كرانەوە ئەوانیش بابەتی بەشداری كردنی بانكەكان لەو پرۆسەیەدا، هەروەها هەڵبژاردنی بانكەكان لەسەر خواستی فەرمانبەرەكە خۆی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group