بۆ گواستنەوەی خوێندكارانی زانكۆی بەغدا پاسی ئەلكترۆنی دابین دەكرێت

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
تیمی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی عیراق رایگەیاندوە، 25 پاسیان دابینكردوە كە بە سیستمی پاڵنەری ئەلكترۆنی كار دەكات بۆ گواستنەوەی خوێندكاران لەناو زانكۆی بەغداد دا.
لە راگەیەنراوێكدا عەممار مونعم سەرۆكی گواستنەوەی ئەلكترۆنی حكومەتی عیراق رایگەیاندوە، لەئەمڕۆ چوارشەممە 24-4ـەوە دەستدەكەن بە كاركردنی ئەو پاسانەی كە بە پاڵنەری ئەلكترۆنی كاردەكەن لەناو زانكۆی بەغدا، ئەم هەوڵەش لەلایەن تیمەكانمان و وەزارەتی گواستنەوەی عیراقەوە دابینكراوە كە بە سیستمی pos ی ئەلكترۆنی كار دەكات بۆ گواستنەوەی ئەو خوێندكارو مامۆستایانەی لەناو زانكۆدا دەوامی فەرمیان هەیە.
ئاماژەشیكردوە، ئەم بابەتە لەسەر داواكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق جێبەجێكراوە بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەو قەرەباڵغیەی لەكاتی دەوامی فەرمیدا دروست دەبو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group