نەوا-
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، حكومەتی عیراق داوای چەند كێڵگەیەكی نەوتی و غازیی لەهەرێمی كوردستان دەكات، هەردوو كێڵگەی سەفیەو عەین زالە كە 29 بیرە نەوتی تیادایە هێزێك دەستیبەسەردا گرتوەو لە پاڵاوگە دەیپاڵێوێت و بە قاچاغ دەیباتە دەرەوەو داهاتەكەی نە بۆ هەرێمی كوردستانە نە بۆ عیراقیشە.
وتیشی: داوای كێڵگەی خۆرمەڵەش دەكات كە ئەویش لەلایەن كۆمپانیایەكەوە دەستیبەسەردا گیراوە بەكاری دەهێنێت بۆ خۆی و خەڵكیش بێ نەوت و بێ سوتەمەنییە، هەروەها بەغداد داوای كێڵگەی كۆرمۆر دەكات كە لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەببرێت.