شەپۆلێکی بەفر بارین رووی لە ناوچە جیاوازەکانی باکووری کوردستان
کردووە و تا ئەمرۆش ئەو شەپۆلە بەردەوامی هەیە.
شەپۆلێکی چری بەفر بترین لە چەندین ناوچەی باکوری کوردستان بەردەوامی
هەیە و هاتوچۆی لە چەند شارێکدا بە تەواوی پەکخستووە.
لە سنووری بینگۆڵی لە باکوری کوردستان بە هۆی زۆری رێژەی بەفر
بارینەوە رێگای هاتوچۆی 228 ناوچە و گوند پەکیان کەوتووە و رێگاکان بە تەواوی داخراون.
لە سنووری جولەمێرگیش لە 47 رێگا کە لەچەند رۆژی رابردوودا داخرابوون، رێگای 23 ناوچە کراونەتەوە و کارەکانی
پاککردنەوەی 15 رێگای دیکە هێشتا بەردەوامی هەیە .
لە ئەلازغ رێگای 30 گوند، لە شرنەخ 14 گوند و هەشت ناوچە و لە سییرتیش 18 گوند ڕێگاکانی هاتوچۆ داخراون
هاوکات بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی
تورکیا، بەفربارین لە بەشێکی ناوچەکانی باکووری کوردستان بەردەوامدەبێت.