ئەردۆغان: كەس داوای بێدەنگبونی كۆمەڵكوژی فەڵەستین لە ئێمە نەكات

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، لە كاتێكدا سەرەڕای نەبونی هیچ توانایەك، فەڵەستینییەكان 203 رۆژە بە تەنها بەرگریی لە خۆیان دەكەن، هیچ كەسێك داوای بێدەنگبون لەو كۆمەڵكوژییە لە ئێمە نەكات.
لە پێنجەمین كۆنفرانسی پلاتفۆرمی قودس لە ئیستانبوڵ ئەردۆغان وتی: لەهەموو سوچ و كەنارێكی قودسدا جێ پەنجەو بەرهەم و مۆری باوباپیرانمان هەیە كە 400 ساڵ خزمەتیان كردوە. كەس ناتوانێت ئەو جێ پەنجانە بسڕێتەوە بۆ بینینی فیرعەونە مۆدێرنەكان، رێگەی دور رۆیشتن پێویست نیەو سەیری ئەو 203 رۆژە بكەن كە 35 هەزار فەڵەستینی بێبەزییانە كوژراون.
ئەردۆغان جەختی لە پشتیوانیكردنی غەزە كردەوەو وتی: هیچ كەسێك داوای بێدەنگبون لەو كۆمەڵكوژییە لە ئێمە نەكات، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر هەڵوێستەكەمان بۆ پشتیوانی لە حەماس وەك هێزێكی بەرگریكاری نیشتمانی فەڵەستین كە بەرگریی لە نیشتمانەكەی دەكات دژ بە داگیركەران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group