ژمارەی كوژراوانی فەڵەستین بەرزبۆوە بۆ زیاتر لە 34 هەزار كەس

پێش 2 هەفتە جیهان

لەماوەی 24 كاتژمێردا 32 فەڵەستینی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە لە كەرتی غەزە كوژراون و 59 كەسی دیكەش برینداربون.
لەبارەی كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی لە سەرەتای هێرشەكەوە تائێستا كوژراون وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاندوە،  ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 34 هەزارو 183 كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتوەتە 77 هەزارو 143 كەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشكردوە، هێشتا بەشێك لەوانەی لەهێرشەكاندا كوژراون لە ژێر داروپەردوە روخاوەكاندان یان لە كەناری رێگاوبانەكاندان بەهۆی رێگرییەكانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن و تیمەكانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group