پاسەوانی سنور لە سلێمانی 45 بیانی دەستگیر كرد

پێش 2 هەفتە

نەوا-
فەرماندەیی پاسەوانی سنوری عیراق رایگەیاند، 45 بیانیان دەستگیر كردوە كە ویستویانە بە رێگەی نایاسایی بێنە ناو خاكی عیراقەوە.
لە راگەیەنراوێكدا فەرماندەیی پاسەوانی سنوری عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەچوارچێوەی ئەركەكانی پاسەوانی سنور بۆ رێگریكردن لە حاڵەتەكانی بەزاندنی سنورو بەقاچاغبردن، لەچەند پرۆسەیەكی جیاوازدا فەوجی دووەمی لیوای 21ی پاسەوانی سنور توانیان 45 بیانی دەستگیر بكەن كە هەوڵیانداوە بە رێگەی نایاسایی لە سنوری ئیدارەی پارێزگای سلێمانییەوە بێنە ناو خاكی عیراقەوە.
ئاماژەیكردوە، ئەو دەستگیر كراوانە كۆنوسی یاسایی و رێوشوێنەكانیان بەرامبەر گیراوەتەبەرو روبەڕوی یاسا دەكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group