كەشی بەهاریی و فێنك دەستپێدەكاتەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
لە ئەمڕۆ شەممە 27-4ـەوە سەرەتای كاریگەریی شەپۆلێكی ناسەقامگیر دەستپێدەكات كە چاوەڕوان دەكرێت هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردۆتەوەـ لەمڕۆوە كاریگەری سەرەتایی ئەو ناسەقامگیریەی پێشبینی دەكرێت سەرەتای مانگی داهاتو هەرێمی كوردستان بگرێتەوە لەناوچەكانی رۆژئاواو و باكوری سعودیە دەستپێدەكات و بارانبارین و هەورە بروسكە لەناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتەدا پەرەدەسەنێت.
راشیگەیاندوە، لە رۆژانی 29و30ی مانگ كاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی دەریای سور فراوان دەبێت بۆ سەر ناوچەكانی باشوری عیراق و پاشان لە 1-5ـەوە پێشبینی دەكرێت ناوچەكانی دیكەی عیراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە بگرێتەوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی باسی لەوەشكردوە، كاریگەریی شەپۆلەكە بۆ ماوەی 5 تا 6 رۆژ لەسەر ناوچەكانمان دەمێنێتەوە ناوبەناو هەورە بروسكەو تاوە بارانی بەخوڕو تەرزە بەرێژەی جیاواز لەكات و شوێنی جیاجیادا چالاك دەبێت، پلەكانی گەرماش نزمبونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و لەو ماوەیەدا كەشێكی بەهاریی و فێنك دەستپێدەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group