هۆشیار عەبدوڵڵا: هێرشەكەی كۆرمۆر وەڵامی سەردانەكەی سودانیە بۆ ئەمریكا

پێش 2 هەفتە

ئەندامێكی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر وەڵامی سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقە بۆ ئەمریكا.
هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، پەلاماردانی كۆرمۆر وەڵامی سەردانەكەی سودانیە بۆ ئەمریكا بە دیاریكراویش ئەو رێككەوتن و هەنگاوانەی پەیوستن بە پرسی غازەوە.
هۆشیار عەبدوڵڵا وتوشیەتی، یەكێك لە ئازایانەترین پلانەكانی سودانی كە جدیەتیەكی زۆری پێوە دیارەو پشتیوانی تەواوەتی ئەمریكاشی هەیە ئەوەیە عیراق بڕوا بەرەو وەبەرهێنانی غاز، هەنگاوێك كە دەهێنێ عیراق لە پێناویدا روبەڕوی هەموو ئاڵنگارییەك ببێتەوە، چونكە ئابورییەكەی دەباتە ئاستێكی گەشەسەندو بەهێز. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group