گرفتی ژینگەی روباری قەرەنی ئاغا چارەسەر دەكرێت

پێش 2 هەفتە

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین بەمەبەستی چارەسەركردن و پاككردنەوەی ئەو پاشماوانەی فڕێدراونەتە ناو روباری ناوچەكەیانەوە بەدواداچون دەكات.
فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین بڵاویكردۆتەوە، لیژنەی چاودێری وبەدواداچونی فەرمانگەكەیان لەهۆبەی پشكنین و بەدواداچون سەردانی گوندی قەرەنی ئاغای لە قەزای رانیە كردوە بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی ژینگەی روباری قەرەنی ئاغا.
راشیگەیاندوە، پاشماوەكان لەو شوێنە فڕێداونەتە ناو روبارو دەوروبەری روبارەكەوە بەهۆیەوە سیمایەكی ناشیرینی بەناوچە بەخشیوەو بۆتەهۆی پیسكردنی ئاوی روبارەكە، هەروەها باڵندە نەوڕەسەكانیش لەو روبارە دەنیشنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group