شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانیی رۆژنامه‌نوسییه‌ و هه‌موو ساڵێك له‌ رۆژی 3-5 له‌ ته‌واوی جیهان یادی ده‌كرێته‌وه‌ و باس له‌ كۆتوبه‌ندی به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ردن پێیوایه‌ ئازادی بۆ رۆژنامه‌نوسان فه‌راهه‌م كراوه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا رۆژنامه‌نوسان ره‌خنه‌ ده‌گرن له‌وه‌ی ناتوانن به‌ ئازادانه‌ كاربكه‌ن. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری شوان ئاده‌م ئه‌یڤه‌س سه‌رۆكی رێكخراوی چاودێری میدیای كوردی و ره‌نگین سه‌لام رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی تی ڤی و رادیۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group