په‌رله‌مانی كوردستان به 27 ساڵ، چوار خولی په‌رله‌مانی به‌ڕێ كردووه و كه ده‌بوایه هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن بكرێت، كه ده‌بوایه 7 خولی په‌رله‌مان هه‌بوایه و ئێستا چاوه‌ڕوانی خولی هه‌شته‌م بوینایه نه‌ك پێنجه‌م! كه هۆكارێكی شه‌ڕی ناوخۆ و گۆڕانكاریی له سیستمی سیاسیی عێراق بووه له پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق 2003دا. له ماوه‌ی ئه‌زموونكردنی كاری په‌رله‌مانی تا ئێستا 11 كورسیی كۆتاكان هه‌یه، به‌ڵام جوڵه‌ی كورسییه‌كان له پرسه‌كاندا، هه‌قیقه‌تی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌م كورسییانه له پێناوی حزبی دیكه‌دا به‌كارهێنراون و ژماره‌یه‌كی مسۆگه‌ری حزبی دیكه‌ن بۆ گه‌مه‌ی یاسایی و به‌ده‌ستهێنانی ویستی دیكه، كه له‌په‌نای پێكهاته و كه‌مینه‌كان ده‌كرێن، كه خۆی له خۆیدا بێڕێزی و پێشێلی مافی كه‌مینه و پێكهاته‌كانن كه له‌و 11 كورسییه‌ی په‌رله‌ماندا جێیان كراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا پێدانی كورسیی كۆتاكان وه‌ك پێدان و پاراستنی مافی كه‌مینه‌كان، نه‌ك به كۆیله‌كردنی سیاسیی! خولی سیه‌م و چواره‌م كۆتایی پێكهاته‌كان هاته ئاراوه به ڕێژه‌ی 11 كورسی له كۆی 111 كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام به پێی خوله‌كان كورسیی له مه‌هامی ڕاسته‌قینه‌وه به لاڕێی سیاسیی‌دا براون و له جیاتی داكۆكی له مافی پێكهاته‌كانیان داكۆكی له سیاسه‌ت و ئه‌جێندای حزبێكی دیاریكراویان پێده‌كرێت! ئه‌م بیرۆكه‌یه دوورمه‌ودایه به‌و پێیه‌ی هێزی سیاسیی دیكه به كه‌مترین ده‌نگ ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی هێزی كورسیی په‌رله‌مانی به‌ڵام به ده‌مامكی پێكهاته و كه‌سانێك له ده‌ره‌وه‌ی خۆی. له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان 2013، ژماره‌ی ده‌نگی لیستی پێكهاته‌كان و قه‌باره‌ی كورسییه‌كانیان، ئه‌و ڕاستیه ده‌خه‌نه ڕوو كه ״بۆمبی په‌رله‌مانییه״، نه‌ك ״ده‌نگی په‌رله‌مانی״، ڕۆڵی ئه‌و 11 كورسییه‌ش له پرسه‌كاندا و شكاندنهوهیان به دیوی حزبه دیاریكراوه‌كه‌ی پشت به‌كارهێنانی كۆتاكان كه پارتی دیموكراتی كوردستانه، پێشێلكردنی ڕاسته‌قینه‌ی مافی كۆتاكانه كه وه‌ك كۆیله‌ی سیاسیی له پرۆسه‌ی په‌رله‌مانیدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كۆتاكاندا ده‌كات، بۆیه به هه‌شت لیستی پێكهاته‌كان ته‌نیا توانیویانه (11 هه‌زار و 641 هه‌زار ده‌نگ) به ده‌ست بهێنن، به‌ڵام خاوه‌نی 11 كورسیی په‌رله‌مانی كوردستانن، بۆیه هه‌موو ڕێگه و شێوازه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و 11 كورسییه خراوه‌ته‌كار، چونكه هه‌ر هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كان بۆ 11 كورسی پێویستی به ژماره‌یه‌كی قه‌به هه‌یه، نموونه‌ی ئه‌وه‌ش لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامییه كه خاوه‌نی 11 كورسیی ئه‌و خوله‌یه و به قه‌باره‌ی (142 هه‌زار و 17 ده‌نگ) توانیویه‌تی ببێته خاوه‌نی هاوژمارهی كورسی كۆتاكان! په‌رله‌مانتاری له نێو لیستی كۆتاكاندا هه‌یه به ته‌نیا 316 ده‌نگ و به لیستێكه‌وه بووه‌ته خاوه‌نی یه‌ك كورسیی په‌رله‌مانی، بۆیه ئه‌وه هێنده‌ی گه‌مه‌ی سیاسییه به كورسیی كۆتا، خزمه‌تكردن و داكۆكیكردن نییه به مافی پێكهاته‌كان و دواتریش فێل و ته‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان، بۆیه به‌ر هه‌رشتێك پێویسته هه‌م په‌رله‌مان و هه‌م پێكهاته‌كانیش له‌و دۆخه ڕزگاربكرێن!! و لانیكه‌م كۆتایی به گه‌مه‌ی كۆتاكان له گۆره‌پانی دیموكراسیدا بهێنرێت، ناكرێت هه‌م پێكهاته و هه‌میش لیست و قه‌واره‌كانی دیكه ته‌ماشاكه‌ری بێده‌نگیی ئه‌م گه‌مه‌یه بن، كه دواجار ئه‌وانی دیكه ده‌كاته دۆڕاوی پۆست و یاسا و گۆڕانكاری سیستم له كایه‌ی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان. قه‌باره‌ی كورسیی كۆتاكان، پێویسته باسی جددی بێت، بۆیه ناڕه‌زاییه كپكراوه‌كانی مه‌سیحی و هه‌ندێك له توركمانه‌كانی هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندوه‌رگرتنی ده‌وێت كه گێڕانه‌وه و ڕزگاركردنی كورسییه‌كانیانه له مامه‌ڵه و به‌كارهێنراوی حزبی، ئه‌م ڕزگاركردنهش به‌وه ده‌كرێت كه ژماره‌كان كه‌م بكرێته‌وه بۆ قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه كه ناجۆره له 111 كورسی 11 كورسی بۆ كۆتاكان بێت له قه‌باره‌ی كورسیی كۆتاكانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 9 كورسییه له كۆی 329 كورسی! و شیاوتریشه مافی پێكهاته‌كان له پۆست و پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا بێت پۆستی وه‌زاره‌ت و بریكاریان بدرێتێ، كه له‌م ماف و پۆستانه بێبه‌ش و دوورخراوه‌ن له كاتێكدا خاوه‌نی 11 كورسیی كۆتان و هیچ وه‌زاره‌تێكیان نه‌دراوه‌تێ، به‌ڵام هه‌مان قه‌باره‌ی كورسیی یه‌كگرتوو خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و پۆست و پێگه‌ی دیكه بوون له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا!