نەوا-
سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت، وڵاتەكەی دەتوانێت هاوكار بێت لە كردنەوەی گەروی هورمز كە داخستنی لەلایەن ئێرانەوە بوەتە هۆی پەككەوتنی ئابوری جیهانی.
ڤلۆدیمێر زلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە لێدوانێكدا بە كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوسی ڕاگەیاند، كەس داوای لێ نەكردوین دەستوەردان لە پرسی گەروی هورمزدا بكەین، لە كاتی سەردانەكانمدا بە نوێنەرانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداوم وتوە ئۆكرانیا ئامادەیە بۆ هاوكاری لە هەر شتێكدا كە پەیوەندی بە بەرگرییەوە هەبێت".
بەڵام سەرۆكی ئۆكرانیا ڕونی نەكردەوە چۆن وڵاتەكەی دەتوانێت بەشداری بكات لە كردنەوەی گەروەكە، هەرچەندە ئاماژەی بە ئەزمونی وڵاتەكەی كرد لە گەڕاندنەوەی هاتوچۆی دەریایی بۆ دەریای ڕەش، كە ڕوسیا لە سەرەتای داگیركارییەكەیدا دایخستبو.