نەوا-
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە جەنگی سەربازی و دیپلۆماسیدا رادەست نابن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا روبەڕوی شارستانییەتێكی دێرین و بەرگرییەكی نیشتمانیی و ئایینی بوەتەوە، دەبێت ئەو بزانێت كە ناتوانێت هێزی خۆی بەسەر گەلی ئێران و هێزە چەكدارەكانیدا بسەپێنێت.
قالیباف لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیاكانی وڵاتەكەی باسی لەوەشكردوە، لەجەنگی ئێران-عیراقدا تەنانەت تەلی دڕكاویشیان پێ نەدەفرۆشتن، مەودای تۆپخانەكانیان تا 15 كیلۆمەتر تێپەڕی نەدەكرد، بەڵام ئەمڕۆ بە موشەكەكانیان گەیشتونەتە ئاستێك كە بەبێ هیچ سنورداركردنێك دەتوانن هەر خاڵێك بیانەوێت بیكەنە ئامانج.