پەیمانگایەكی ئەمریكی: عێراق روبەڕوی روخانی ئابوریی تەواوەتی دەبێتەوە

11/11/2020 عێراق

نەوا
پەیمانگای كارنیگی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، عێراق توانای دابینكردنی خەرجیەكانی مانگانەی نییە و پێشبینی ئەوە دەكات ساڵی داهاتوو بەتەواوەتی لەرووی ئابوریەوە بڕوخێت.
پەیمانگای كارنیگی كە بارەگاكەی لە ئەمریكایە لە راپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە، قەیرانی دارایی عێراق كاریگەری كورت مەودا و درێژ مەودای هەیە و بەغدا روبەڕوی كێشە بوەتەوە لە دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی، بەهۆی ئەوەشەوە دەوڵەت پەنای بۆ قەرزكردن بردوە.
رونیشكراوەتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە داهاتی دەوڵەت تەنها بەشی 50%ی خەرجیەكان دەكات، عێراق روبەڕوی روخانی ئابوریی تەواوەتی دەبێتەوە، پێشبینیش دەكرێت لە ساڵی داهاتودا ئەوە روبدات.
بەپێی راپۆرتەكە، دەوڵەتی عێراقی پێویستی بەوەیە لەو داهاتەی هەیەتی زیاتر خەرج بكات و تارمایی كەمی و نەبون لەسەر زۆرینەی گەلی عێراقی كەمبكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group