روداوێكی هاتوچۆ بوەهۆی گیانیلەدەستدانی هێرشبەرێكی یانەی لیڤەرپوڵ

11 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
دیۆگۆ جۆتای هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ لە ئیسپانیا بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە گیانیلەدەستدا.
ماڵپەڕە وەرزشییەكان ئاماژەیان بەوەكردوە، دیۆگۆ جۆتای تەمەن 28 ساڵ هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵی ئیسپانیا بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە گیانیلەدەستداوە، روداوەكە بریتیبو لە تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلەكەی و پاشان گڕگرتنی كە جۆری لامبۆرگینی بوە لەكاتێكدا روداوەكە رویداوە كاتێك پێش ئۆتۆمبێلێكی دیكە كەوتوە ئەمەش هۆكاری گیانلەدەستدانی خۆی و براكەی بوە بەناوی ئەندرێ سیلڤا كە لەوكاتەدا لەگەڵ یەكدابون.
ئەوەش باسكراوە، جۆتا یاریزانێكی سەرەكی بوە لە یانەی لیڤەرپول كە وەرزی رابردو نازناوی پریمەرلیگی بردەوە، پێشتریش یاری بۆ یانەی وۆڵڤزو پۆرتۆ كردوە، مانگی رابردوش هاوسەرگیری كردوەو خاوەنی سێ منداڵە. 












شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group