پوتن رەزامەندی نیشاندا بۆ ئاگربەستی 30 رۆژە لەگەڵ ئۆكراین

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی كۆشكش كرملن رایگەیاند، پوتن رەزامەندی نیشاندا بۆ ئاگربەستی 30 رۆژە لەگەڵ ئۆكراین.

دیمیتری پیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكش كرملن رایگەیاند، روسیا پشتیوانی مەرجدار لە ئاگربەستی 30 رۆژە دەكات لەگەڵ ئۆكراین، بەڵام بەوتەی خۆی، پرسەكە زۆر قورسەو هێشتا هیچ نیەتێكی جدییان نەبینیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڤلادیمێر پوتن پشتگیری خۆی بۆ دەستپێشخەرییەكە دەربڕیوە كە لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە خراوەتەڕوو.
لای خۆشیەوە ڤۆلۆدیمێر زیلنسكی سەرۆكی ئۆكراین رایگەیاند، ئەمڕۆ سەركردەكانی ئەوروپا لە كیێڤ كۆدەبنەوە، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەوە ئاشكرا بكات.
هەروەها زیلنسكی بە پێویستی زانی سەرەتا روسیا نیاز پاكی خۆی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ نیشان بدات و دەستبەجێ ئاگربەستێكی  بێ مەرج رابگەیەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group