توێژینەوەیەك پیسترین شوێنی ناوماڵ ئاشكرا دەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
زۆر كەس پێیانوایە هەندێك شوێنی ماڵ وەك حەمام و چێشتخانە زۆرترین بەكتریایان تیادا بڵاوە، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ گۆڕانكاری بەسەر بۆچونەكاندا هێناوە.
دەیلی مەیل بڵاویكردۆتەوە، توێژینەوەیەك دەریخستوە كە رەنگە قەنەفەی ناوماڵەكان مەترسیدارترین شوێن بێت كە بەكتریای تیادا كۆببێتەوە چەند هێندەی كورسی تەوالێت پیسترە، ئەمەشیان لە لێكۆڵینەوەی تیمێكی توێژەرانی سەنتەری مێلبێك بۆ مایكرۆبایۆلۆجی لە بەریتانیادا دەركەوتوە كە شیكارییان بۆ 6 قەنەفە كردوە لە ماڵە جیاوازەكانداو پشكنینیان بۆ روی ژێری كوشنی قەنەفەكان كردوە بۆ دۆزینەوەی ژمارەی بەكتریاكانی ناوی.
ئەوەش باسكراوە، ئەنجامەكان دەریانخستوە كە قەنەفەكە لە 100 سانتیمەتر چوارگۆشەدا بە تێكڕا زیاتر لە 508 هەزار جۆری بەكتریای تێدایە كە بەكتریاكانی زۆرجار پەیوەندییان بە پێستی مردو و گەردیلەكانی خۆراكەوە هەیە، ئەوەش بە بەراوردكردن كورسی تەوالێت تەنها نزیكەی 7 هەزار مایكرۆگرام بەكتریای لەسەر بینراوە، لێرەشدا ئەوە دەردەكەوێت كە قەنەفەكان چەندینجار لە كوسی تەوالێتەكان پیسترن.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group