سوپای پاكستان ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی هندستانی بڵاوكردەوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سوپای پاكستان ئاشكرایكرد، لەو هێرشانەی لە چەند رۆژی رابردودا لەلایەن هندستانەوە كرانە سەر وڵاتەكەی 40 كەسی مەدەنی كوژراون.

لە رۆژانی 7 و 10ی ئەم مانگە سوپای هندستان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سیندوردا بە ئاڕاستەكردنی موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان زنجیرەیەك هێرشی كردە سەر پاكستان.
نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەكانی سەربە سوپای پاكستان لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، لەئاكامی هێرشەكانی هندستاندا 40 كەسی مەدەنی كوژراون و 121ی دیكەش برینداربون.
باسی لەوەشكرووە، لە نێو كوژراوەكاندا 15 منداڵ و حەوت ئافرەت هەن، هەروەها هەر بەهۆی هێرشەكانەوە 11 سەربازی پاكستان كوژراون و 78ی دیكەش برینداربون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group